ئەی ژنى مێرددار ئاگادار بە! پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرموێ:((لا تباشر المرأة المرأة فتنعتها لزوجها كأنه ينظر إليها)). رواه أحمد في المسند والبخاري وأبوداود والترمذي (حديث صحيح) واتە: با ئافرەت وەسفی جوانی و شۆخ و شەنگی ئافرەتێكی تر بۆ مێردەكەی نەكات بەو شێوەیەی، كە وا لە مێردەكەی بكات تەماشای بكات و ئاواش وەسفی دەكات، كە دەیهێنێتە پێش چاوی. ئەم تەوجیهەی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم، دەرونی ئادەمیزاد بە دیار دەخات و دەیناسێنێ و مەترسى یەكەشی دەخاتە ڕو، كە زۆر جار بە هۆ...
ڕاشكاوى یەكی ئاشكرا (صراحة مكشوفة) پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((إذا رأى أحدكم إمرأة، فوقعت في قلبه، فليعمد إلى امرأته، فليواقعها، فإن ذلك يرد ما في قلبه)). رواه مسلم واتە: ئەگەر یەكێك لە ئێوە ئافرەتێكی بینی و كەوتە دڵى یەوە، با بچێتەوە لای ژنەكەی و لەگەڵیدا جوت ببێ، چونكە ئەم جوتبونە دەبێتە هۆى رەت كردنەوەی ئەوەی كە چۆتە دڵی و دڵی پێی دادەمركێ. بەڕاستی تەوجیهێكی پڕ لە حیكمەت و بەرزە، بە تایبەتی لە رۆژگارێكی گەندەڵی وەك ئەمڕۆ، ئافرەتان زیاد لە سنور لادان خۆیان لە پۆشا...
مەترسی تێكەڵاوی وبە تەنها دانیشتن لەگەڵ ئافرەت پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((ألا لا يبيتن رجل عند امرأة ثيب، إلا أن يكون ناكحاً أو ذا محرم)). رواه مسلم واتە: با هیچ پیاوێك لە لای ژنێك شوی كردبێ نەمێنێتەوە، مەگەر مارەبڕی بێ، یان مەحرەمێكی بێ -وەك باوك و برا و خاڵ و مام-. هەروەها دەفەرموێ: ((إن المرأة تقبل في صورة شيطان، وتدبر في صورة شيطان)). رواه مسلم واتە: ئافرەت لە رازاوەیی و فێڵ دا لە شێوەی شەیتان دێتە پێش پیاو و، لەسەر شێوەی شەیتان پشت هەڵئەكا. دەفەرموێ: ((لا يخلون رجل بامر...
هاندان بۆ نەفەقەدانی ژن پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی: ((دينار أنفقته في سبيل الله، ودينار أنفقته في رقبة، ودينار تصدقت به على مسكين، ودينار أنفقته على أهلك، أعظمها أجراً الذي أنفقته على أهلك!!)). رواه مسلم واتە: دینارێك لە پێناو خوا ببەخشی، دینارێك ببەخشی بۆ رزگار كردنی بەندەیەك، دینارێك ببەخشی بە هەژارێك، دینارێك ببەخشی و سەرفی بكەی بۆ خێزانەكەت، ئەوەی لە هەمویان پاداشتەكەی گەورەترە ئەوەیە، كە بۆ خێزانەكەت دەبەخشی. هەروەها دەفەرموێ: ((إذا أنفق الرجل على أهل...
پێویستە ژن لەسەر هەژاریى مێردەكەى ئارام بگرێ خاتو عائیشە بە عەروەی گوت: كورِە براكەم! لە ماوەی سێ مانگ لە ماڵەكانی پێغەمبەری خوا، ئاگر بۆ چێشت لێنان نەكراوەتەوە! عەروە گوتی: پورێ خواردنتان چی بو؟! ئەویش گوتی: خورما و ئاو! بەڵام ئەوە نەبێ كە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دراوسێیەكی ئەنصاری هەبو مەرِیان هەبو دەیان دا بۆ خواستن(الإستعارة)، تا سود لە شیرەكەی وەرگرن. جا لە شیری مەرِەكان بەشی پێغەمبەریان ئەدا، پێغەمبەریش شیری بە ئێمە دەدا. خاتو عائیشە گوتویەتی:((ما شبع آل محمد من خبز الشعير يومين...
پاداشتى گوێڕایەڵی ژن بۆ مێردەكەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: ((المرأة إذا صلت خمسها، وصامت شهرها، وأحصنت فرجها، وأطاعت زوجها، فلتدخل من أي أبواب الجنة شاءت)). رواه أبو نعيم في الحلية وله شواهد يرقى بها الى درجة الحسن والصحة. واتە: گەر ژن پێنج نوێژە فەرزەكانی بەجێ هێنا و مانگی رەمەزان بە رۆژو بو، داوێنی خۆی لە خراپەكاری پاراست و فەرمانبەری مێردەكەی بكات لە چاكە، ئەوا با لە هەر دەرگایەكی بەهەشت دەچێتە ژور كە خۆی ئارەزوی لێیەتى بچێت. هەروەها دەفەرموێ: ((أيما امرأة ما...
بەرگری كردنی حۆری لە پیاوی چاك (صالح) پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: ((لا تؤذين امرأة زوجها في الدنيا إلا قالت زوجته من الحور العين:(*) لا تؤذيه قاتلك الله! هو عندك دخيل يوشك أن يفارقك إلينا!)). رواه الترمذي وحسنه. واتە: لەو كاتەی ژن لە دنیادا ئازاری مێردەكەی دەدات ئەوا حۆری بەهەشت كە بۆ ئەو پیاوە دانراوە وهاوسەریەتى دەڵێ: خوا بت كوژێ! ئازاری نەدەی! ئەم پیاوە لای تۆ میوانە و هێندەی نەماوە تۆ بەجێ بهێڵێ و بێتە لای ئێمە. ----------------------------- (*)سەبارەت بە حۆرى...
ترساندنی ئەو ژنانەی داوای تەڵاق بە ناحەق دەكەن پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: ((أيما امرأة طلبت من زوجها الطلاق من غير بأس، فحرام عليها رائحة الجنة!)). رواه احمد في المسند والترمذي(حديث صحيح). واتە: هەر ژنێك داوای تەڵاق بەبێ هیچ هۆیەكی حەق دار لە مێردەكەی بكات، ئەوا بۆنی بەهەشتی لەسەر حەرامە. واتە ناچێتە بەهەشت.
بەخشینى سامانی ژن بۆ مێردی هەژار زەینەبی سەقەفی خێزانی عبدالله ی كوڕی مەسعود رەزای خوایان لێ بێ، گوتویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: ئەی كۆمەڵی ئافرەتان خێر و چاكە بكەن گەرچی خشڵ و زێڕەكانیشتان بێت. زەینەب گوتی: گەڕامەوە لای عبدالله ی كوڕی مەسعود و گوتم: تۆ دەستت كورتە و پێغەمبەریش فەرمانی پێ كردوین خێر و سەدەقە بكەین. تۆش بڕۆ خزمەت پێغەمبەر و لێی بپرسە، گەر بێتو خێرەكە بۆ تۆ شیاو بێ ئەوا لەسەرمە كەوا خێرەكە بدەم بە تۆ، ئەگینا ئەیبەخشمە یەكێكی تر. عبدالله گوتی: تۆ...
نەبەخشینى ماڵ بەبێ ئیزنی مێرد پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((لا تنفق امرأة شيئاً من بيت زوجها إلا بإذنه، قيل: يا رسول الله ولا الطعام؟! قال: ذلك أفضل أموالنا)). رواه الترمذي(حديث جيد). واتە: نابێ ژن هیچ شتێك لە ماڵی مێردەكەی ببەخشێ تەنها بە ئیزنی ئەو نەبێ، گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا خواردەمەنیش بەبێ رەزامەندی مێرد نابێ ببەخشرێ؟! پێغەمبەر فەرموی: خواردەمەنی باشترین سەرمایەمانە. هەروەها دەفەرموێ: ((إذا تصدقت المرأة من بيت زوجها؛ كان لها أجر ولزوجها أجر، لا ينقص كل و...
ژن بەبێ ئیزنی مێردەكەی نابێ ڕۆژوی سوننەت بگرێ پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((لا يحل لامرأة أن تصوم (وفي رواية: لا تصم المرأة) وزوجها شاهد إلا بإذنه (أي غير رمضان)، ولا تأذن في بيته إلا بإذنه)). رواه البخاري ومسلم وابوداود. واتە: ژن بۆی حەڵاڵ نى یە بەبێ ئیزنی مێردەكەی بە ڕۆژو ببێ واتە بەڕۆژوی غەیری رەمەزان، بەبێ ئیزنى ئەو نەهێڵێ كەسێك بێتە ماڵەوەى. ئەبو سەعید گوتویەتى:ئافرەتێك هاتە خزمەت پێغەمبەری خوا و ئێمەش لە خزمەت پێغەمبەر بوین. ئافرەتەكە گوتی:صەفوانی كوڕی مەعتەلی مێردم كاتێك كە...
نابێ پیاو بۆ ماوەیەكى درێژ لە خێزانەكەى بە دوربێت جارێك لەو جارانەی كە عومەری كوڕی خەتتاب رەزای خوای لێ بێ بە مەدینەدا بە مەبەستی پاسەوانی دەسوڕایەوە، بەبەردەمی ماڵێك دا رۆیشت كە تەنها ژنێك لە ماڵەكە بو ئەم شیعرەی دەگوت: تطاول هذا الليل وازور جانبه وأرقى أن لا ضجيج ألاعبه ألاعبه طوراً وطوراً كأنما بدا قمراً في ظلمة الليل حاجبه يسر به من كان يلهو بقربه لطيف الحشا لا يحتويه أقاربه فوالله لو لا الله لا شيء غيره لحرك من هذا السرير جوانبه ولكنني أخشى رقيباً موكلاً بأنفسنا لا يفتُر الدهرَ...
مافی پیاو لەسەر ژنەكەی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: گەر فەرمانم بكردایە بە كەسێك كە سوجدە [سوجدەى رِێز و پێزانین.] بۆ یەكێكی تر ببات، ئەوا فەرمانم دەدا كە ئافرەت سوجدە بۆ مێردەكەی ببردایە. ئافرەتێك هاتە لای پێغەمبەر گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا من نوێنەری ئافرەتانم و هاتومە لاى جەنابت، ئەو جیهادەی خوای گەورە لەسەر پیاوانی فەرز كردوە و پاداشتیان بۆ دەنوسرێ و گەر بكوژرێن ئەوا شەهیدن و زیندون و لەلای خوای بەخشندە رۆزیان دەدرێتێ.. ئێمەی كۆمەڵی ئافرەتانیش هەڵدەستین بە...
0 comments:
Post a Comment