بایرن میونشن
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رێزی لە هاندەرێکی سەرسەختی یانەکەی گرت کە لە رێگا ئاویەکانی پەڕینەوەی ئەوروپا خنکابوو.
کچە هاندەرێکی سەرسەختی بایرن میونشن، کە هاوکات یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی دەستەی هاندەرانی بایرن میونشن لە سوریا، دوای ئەوەی هاوشانی خوشکەکەی کۆچی کرد لە سوریاوە بەرەو یۆنان، لە ئاوەکانی نێوان سوریا و یۆناندا خنکا.
یانە باڤاریەکە لە پێگەی فەرمی خۆی نووسیویەتی" بەداخێکی زۆرەوە یەکێک لە باشترین هاندەرەکانمان لە سوریا لە کەناراوەکانی یۆناندا خنکا، سەرەخۆشی خۆمان بۆ هەموو گەلی سوریا رادەگەیەنین".
یانەکە هاوکات لەگەڵ هەمان نوسراودا وێنەی چەند هاندەرێکی سوریایی یانەکەی بڵاوکردووەتەوە کە درێسی بایرن میونشنیان پۆشیوە.

0 comments:
Post a Comment