728x90 شفرة ادسنس

Monday, September 21, 2015

چـۆنـیـەتـی دابەزاندن و دامەزراندنی ڕوومی ئامێرەکانی گاڵاکسی

خۆشەویستانم لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتی دابەزاندن و دامەزراندنی ڕوومی ئامێرەکانی سامسۆنگ دەکەین بە پشتیوانی خوای گەورە ..


فەرموون لەگەڵ ئەم فێرکاریە : 


سەرەتا ئەم بەستەرە بکەرەوە {}{ Samsung }{}



بەشی { Select Device } هەڵبژێرە وەک ئاماژەم بۆی کردووە



پاشان کۆمەڵێک مۆدێلی سامسۆنگت پێدەدات و مۆدێلی ئامێرەکەت چەندە هەڵیبژێرە ، بۆ نموونە من { SM-G900F }ــم هەڵبژارد ، کە مۆدێلی ئامێرەکەمە



پاشاب کۆمەڵێک ڕوومت پێدەدات هەر یەکەو بۆ وڵاتێکە بەڵام بە گشتی بۆ ئەو ئامێرەی تۆ ئەبێت گەر هەمان وڵاتیش نەبێت ، وە هەروەها وەشانی ئەندرۆیدەکانت پێدەدات کامیان نوێترین بوو تۆ ئەویان هەڵبژێرە ، من وەشانی { 5.0 } ــم هەڵبژارد کە نوێترینە و کلیک لە بەشی { DOWNLOAD } ئەکەین 



لێرەدا دوو لینکی جیاوازی پێداویت ئەتوانیت لە هەر کامێکیان بێت ڕوومەکەت دابەزێنیت ، سەرەتا ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو لینکە دەدەم کە ڕەنگی سەوزە ، کلیک لە بەستەرە سەوزەکە دەکەین



کلیک لە { SLOW DOWNLOAD } دەکەین و بۆ ماوەی ٣٠ چرکە چاوەڕێ ئەکەین 



ئەم کۆدە بنووسە کە لە وێنەکەدایە و پاشان کلیک بکە لە { DOWNLOAD } و فایلی ڕوومەکەمان بۆ دادەبەزێت .

|----------------------------------------------------------|



ئەمجارە ڕوونکردنەوە لەسەر چۆنیەتی دابەزاندنی ڕوومەکە ئەکەم ، بەڵام لەسەر بەستەرە زەردەکە ، سەرەتا کلیک بکە لە بەستەرەکە 



پاشان کلیک لە { slow speed download } بکە 



بۆ ماوەی ٣٠ چرکە چاوەڕێ ئەکەین



پاشان ئەم کۆدەی سەر وێنەکە ئەنووسین و کلیک لە { SEND } ئەکەین



دواتر کلیک لە { CLICK HERE TO DOWNLOAD } ئەکەین و فایلی ڕوومەکەمان بۆ دادەبەزێت


|----------------------------------------------------------|


چۆنیەتی دامەزراندنی ئەو ڕوومەی دامانبەزاند : 

سەرەتا ئەم کردارە لە مۆبایلەکەت ئەنجام بدە ، بڕۆ بەشی setting پاشان developer options پاشان نیشانەی ڕاست بدە لە usb debugging 

پێداویستیەکان : 

1- پێناسەییاخود تەعریفی ئامێرەکانی سامسۆنگ پێویستە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دایبەزێنیت {}{}{ دابەزاندن }{}{}
2-بەرنامەی Odin {}{}{}{ دابەزاندن }{}{}{}
3- فایلی ڕوومەکەمان کە پێوستە بۆ ئامێرەکەتی دابەزێنیت .



ئێستاش فەرموون لەگەڵ ئەم فێرکاریە { ڕوونکردنەوە بە وێنە } :





فێرکاری { ڕوونکردنەوە تەنها بە نووسین } :
١- ڕوومی ئەو ئامێرەی دەتەوێت دایبەزێنە
٢-بەرنامەی ئۆدین دابەزێنە { بەستەرم لە سەرەوە داناوە }
٣-بەرنامەی ئۆدین بکەرەوە لە کۆمپیوتەرەکەت
٤-مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە پاشان دەست بنێ بە هەر سێ دووگمەی { کەمکردنی دەنگ + ناوەڕاست + داگیرسان }
٥- پاشان دەست بنێ بە دووگمەی { زیاد کردنی دەنگ }
٦- پێناسە یا تەعریفی سامسۆنگ دابەزێنە بۆ کۆمپیوتەرەکەت { لەسەرەوە بەستەرم داناوە }
٧-مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەر لە ڕێگەی کێبڵەوە
٨-چاوەڕێ بکە تا لەسەر بەرنامەی ئۆدین نیشانەیەکت پێ دەدات بە ڕەنگی شین یاخوود زەرد
٩-پاشان هەر لەسەر بەرنامەی ئۆدین کلیک لە AP یان PDA بکە { جیاوازیان نیە تەنها لە وەشانی ئۆدینەکان ئەم دوو ناوە جیاوازن }
١٠-دڵنیابە لەوەی کێبڵیەکەت هیچ کێشەیەکی نیە { گەر کێبڵەکە ئەوەی کۆمپانیا بێت زۆر باشترە }
١١-کلیک لە start بکەو بۆ ماوەی یەک خولەک چاوەڕێ بکە
١٢-پیرۆزە ڕوومەکە بەسەرکەوتووی دامەزرا




تێبینی :: ئەوانەی ئامێرەکانیان ڕۆت کردووە و گرەنتی ئامێرەکەیان لە دەست داوە و ئەیانەوێت گرەنتی مۆبایلەکەیان بۆ بگەڕێتەوە ، ئەوا ئەتوانی لەم بابەتە داوای بکات ، سەرەتا لە ئامێرەکەت بڕۆ بەشی setting پاشان about device پاشان ئەو کۆدەی لە خوار baseband version نووسراوە کۆپی بکەو لێرە دایبنێ .
  • تعليقات بلوجر
  • تعليقات الفيس بوك

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: چـۆنـیـەتـی دابەزاندن و دامەزراندنی ڕوومی ئامێرەکانی گاڵاکسی Rating: 5 Reviewed By: zanko
Scroll to Top